دادگای دادی ئه‌وروپا رێگه‌ى بۆ كۆمپانیاكان خۆشكرد حیجاب له‌كاتى كاركردن قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دادگای دادی ئه‌وروپا رێگه‌ى بۆ كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌وڵاتانى ئه‌وروپا خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى سه‌رپۆشى ئافره‌تانى موسڵمان بكه‌ن له‌كاتى كاركردنیان له‌كارگه‌ وكۆمپانیاكان.

دادگای دادی ئه‌وروپا له‌بڕیارێكدا ڕایگه‌یاند، كۆمپانیاكانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌توانن سه‌رپۆشى كارمه‌نده‌ ئافره‌ته‌ موسڵمانه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی بێت ‌وجیاكاری له‌نێوان فه‌رمانبه‌راندا نه‌كرێت.

دواى تۆماركردنى دۆسییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ئافره‌تێكی موسڵمانه‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌لجیكییه‌وه‌ پێی وتراوبوو كه‌ناتوانێت سه‌رپۆش بكات داوای ڕاهێنانی كاركردنی شه‌ش هه‌فته‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی كاریكردوه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئه‌وان له‌كۆمپانیاكه‌یان ڕێسایه‌كی بێلایه‌ن په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه‌ڕێگه‌ ناده‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌باره‌گاكه‌یاندا سه‌رپۆش بكه‌ن، دواتر ئه‌و ژنه‌ موسڵمانه‌ سكاڵاكه‌ی له‌دادگای به‌لجیكا تۆماركرد كه‌دادگاى به‌لجیكاش لای خۆیه‌وه‌ داوای ڕاوێژی له‌دادگای دادوه‌ریی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوه‌، دادگای باڵای دادی ئه‌وروپاش كه‌باره‌گاكه‌ی له‌لۆكسمبۆرگه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان له‌و جۆره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ هچ جۆره‌ جیاكارییه‌كی ڕاسته‌وخۆ نابینن.

له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا ئه‌وروپا ڕێسا ناوخۆییه‌كانی هه‌ر چالاكییه‌كی ئابوریی كه‌هه‌موو نیشانه‌ ئاینیی یان فه‌لسه‌فی‌ و ڕۆحانییه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات ده‌كرێت وه‌ك جیاكارییه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌ژمار نه‌كرێت، مادام بابه‌ته‌كه‌ به‌گشتیی به‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كاندا جێبه‌جێده‌كرێت.