دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له پارێزگای بارتن له توركیا، 28 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 كرێكاریش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تریش گیریان خواردووه.
فاتیح دۆنمه‌ز وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا 28 كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانه خه‌ڵوزه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ئاماسرا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش له‌كۆی 101 كرێكار كه له‌و كانه‌دا كاریان ده‌كرد، وه‌زیرى ته‌ندروستى توركیا رونیشیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كرێكار له‌ناو كانه‌كه‌دا گیریان خواردووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه بۆ رزگار كردنیان، هه‌روه‌ها 11 كرێكاریش بریندارن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو له توركیا "ئافاد" رایگه‌یاند: تیمه‌كانیان هه‌رزوو گه‌یشتوونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تاوه‌كو ئێستاش 29 كرێكار رزگار كراون 8ی تریش كه نزیكبوون له ده‌رگای سه‌ره‌كی كانه‌كه خۆیان رزگار كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی توركیاش بهرهبیهانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد دوای ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا 58 كرێكار به سه‌لامه‌تی رزگار كرون له ئێستادا هه‌وڵی رزگاركردنی 15 كرێكارى دیكه ده‌ده‌ن.