چین ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى به‌دوور نابینێت بۆ یه‌كلایی كردۆنه‌وه‌ى كێشه‌ى هه‌رێمى تایوان

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

چین ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى به‌دووى نابینێت بۆ یه‌كلایی كردۆنه‌وه‌ى كێشه‌ى هه‌رێمى تایوان، سون یێلی وته‌بێژی كۆنگره‌ی 20ی حزبی شیوعی ده‌سه‌ڵاتداری چین، رایگه‌یاند: دوور نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌رێمى تایوان وڵاته‌كه‌ى په‌نا بۆ ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى ببات، ئه‌گه‌ر تایوان هه‌وڵى جیاكردنه‌وه‌ى دوورگه‌كه‌ بدات له‌ وڵاتى چین.

له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی بیسته‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی ده‌سه‌ڵاتدارى چین سون یه‌لی رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ڵێن ناده‌ین واز له‌ په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانى هێز بهێنین هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه‌ له‌ به‌رده‌مى چین ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و وڵاتانى رۆژئاوا به‌رامبه‌ر هه‌رێمى تایوان ڕانه‌گیرێت.

وته‌بێژى كۆنگره‌ى 20ى حیزبی شیوعى چین گوتیشى، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ تایوان پاڵپشتى له‌ جوداخوازى ده‌كه‌ن ژماره‌یان كه‌مه‌ و چالاكیه‌كانیان سنورداره‌.

ناوبراو جه‌ختیشیكردوه‌ چین به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دژ به‌ گه‌لی تایوان ناجه‌نگێت چونكه‌ ئامانجی په‌كین پاراستنی ئاسۆی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی دوورگه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى چین.