كەلار؛بەنزینخانەیەك ئاگری گرت لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-10-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەرگری شارستانی كەلار ڕایدەگەیەنێت، بەنزینخانەی كەیوان لە گەڕەكی بەردەسوری كەلار ئاگری گرتوە و لەلایەن هاووڵاتیانەوە توانراوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت. بەرگری شارستانی كەلار بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە 15ی 10ی 2022 كاتژمێر 4:15 خولەكی ئێوارە ئاگاداركرانەوە،كە بەنزینخانەی (كەیوان) لەگەڕەكی بەردەسوور ئاگری گرت. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە خۆش بەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە جگە لە زیانی ماددی، هاوكات دەستخۆشی لەو هاووڵاتیانە دەكەن، كە پێش ئەوەی تیمەكانیان بگەنە جێ توانیان لەماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.

The post كەلار؛بەنزینخانەیەك ئاگری گرت لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.