دیجیتال میدیای سپێده
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: ده‌رفه‌تێكى زۆر به محمد شیاع سودانى دراوه بۆ دیاریكردنى كه‌سایه‌تیه‌كان بۆ پۆسته وهزارییهكانى حكومه‌تى داهاتوو.
عائید هیلالى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: له‌ماوه‌ى رابردوو دا گفتوگۆ كراوه، وپۆستهكان به‌پێى ئیستیحقاقى پێشووتر ده‌بێت وه‌ك لهحكومهتهكانى رابردوو دا كراون، له‌نێوان هه‌رسێ ماڵى، شیعه وسوننه وكورد، وئیستیحقاقى دیكه‌ش به‌پێى سه‌نگى ده‌نگ وكورسییهكانیان ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى رابردوو دا، سوودانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سێ كوتله‌ى سیاسى كۆبووه‌ته‌وه له‌باره‌ى دیاریكردنى پۆسته وه‌زارییه‌كان.
هیلالى ده‌شڵێت: ده‌رفه‌ت و رووبه‌رێكى زۆریشیان بهسوودانى دراوه بۆ دیاریكردنى كه‌سایه‌تى بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، وهه‌موو لایه‌كیش هاوڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌پێویسته پشتیوانى له‌حكومه‌تى نوێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌رنامه حكومییهكهى جێبه‌جێ بكات.