به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هۆشدارى ده‌دات له‌ زیادبوونێكى نائاسایی له‌ ڕێژه‌ى توشبووانى شێرپه‌نجه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هۆشدارى ده‌دات له‌باره‌ى زیادبوونێكى نائاسیی له‌ رێژه‌ى تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و رایگه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت 10 ساڵی تر حكومه‌ت هه‌موو بودجه‌كه‌ی بدات به‌ خه‌رجی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌.

د، یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پلانێكی تۆكمه‌ی بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ نه‌بێت، ئه‌وا له‌ 10 ساڵی داهاتوودا، ده‌بێت ته‌واوی بودجه‌كه‌ی بۆ شێرپه‌نجه‌ ته‌رخانبكات.

د. یاد نه‌قشبه‌ندی باسی نه‌بوونی سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، 15 ساڵه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ سه‌نته‌رێكی ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌ بوونی نییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: جیاكاریی ده‌كرێت له‌ خه‌رجكردنی چه‌كی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ بانكی باخان، له‌كاتێكدا بودجه‌ی گه‌وره‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام هیچ چه‌كێكی بانكی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ هه‌ولێر و دهۆك خه‌رجناكرێت.