ئاسایشی خورماڵ هۆكاری ده‌نگه‌ به‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناحیه‌كه‌ ئاشكراده‌كات

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

شه‌وى رابردوو له‌ناحیه‌ى خورماڵ ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز بیسترا وئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ترسی لاى دانیشتوانى ناحیه‌ى خورماڵ دروستكرد.

له‌و باره‌وه‌ ئاسایشی خورماڵ رایگه‌یاند: هۆكاری ده‌نگه‌ به‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناحیه‌ی خورماڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بووه‌ به‌ڵام موشه‌كه‌كه‌ نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی خورماڵ ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌، هۆكاری ده‌نگه‌ به‌رزه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ناحیه‌ی خورماڵ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بوه‌ ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای هه‌شت كاتژمێر گه‌ڕانی به‌رده‌وام توانراوه‌ شوێنى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى موشه‌كه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌، كه‌ له‌ باكوری ناحیه‌ی خورماڵه‌وه‌ هاتوه‌.