دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی)

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کادیری دڵسۆز و دێرینی راگەیاندنی پارتیمان خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم کەسوکار و ھاڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

اناللە وانا الیە راجعون

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان