چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 گەیشتە هەرێم

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگه‌یاند: چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 به‌بڕی 34 ملیار و 827 ملیۆن گەیشتە هەرێمی کوردستان.

له‌ ڕاگەیەنروێكدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ 2022/10/19 چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2014کەبریتیە لەبڕی (34 ملیارو 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌شكرد بەشێوەی لای خوارەوە پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت:-

سلێمانی :- 11 ملیارو 174 ملیون و528 هەزار دینار.

هەولێر:- بڕی 11 ملیارو 466 ملیون و 731 هەزار دینار.

دهۆک:- 12 ملیارو 185 ملیون و823 هەزارو 250 دینار.

باسیان له‌وه‌شكرد، سەبارەت بەساڵانی 2015 و 2016 بەهەمان شێوە لەنزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان .

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی ڕێکار کارگێڕی ومالیەکان لە ڕێگای سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت وبراجوتیارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەوساڵانەی ڕابردوو وەردەگرنەوە .