ده‌وڵه‌تى یاسا: بۆ رۆژى شه‌ممه‌ نیوه‌ى كابینه‌كه‌ى سودانى ته‌واو ده‌بێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: كورده‌كان پاراستنیان له‌پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردوه‌ له‌گه‌ڵ سێ پۆستى دیكه‌ى وه‌زارى، وهه‌روه‌ها پۆستى وه‌زاره‌تى داراییش ده‌بێته‌ پشكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، وپێده‌چێت كابینه‌كه‌ى سودانى ته‌واو ببێت ونیوه‌كه‌ى دیكه‌ش تا رۆژى شه‌ممه‌ كۆتایى دێت.

ره‌سول رازى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: كاره‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی سه‌قامگیرى، وپێده‌چێت رۆژى شه‌ممه‌ دانیشتنێكى په‌رله‌مان به‌رێوه‌بچێت بۆ تێپه‌ڕاندنى كابینه‌كه‌ى محمد سودانى.

رازى جه‌ختیشى كرده‌وه‌، كه‌ رێككه‌وتن له‌نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌كان دا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئیستیحقاقى پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان به‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكییه‌كیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى رۆژى شه‌ممه‌ دوابخرێت.

راشیگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك سێ ناوى پێشكه‌شكردوه‌ ولایه‌نه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و ناوانه‌ رێكبكه‌ون وده‌ست نیشانى بكه‌ن.

ئاشكرایكرد: پێده‌چێت دانیشتنى په‌رله‌مان نیوه‌ى كابینه‌كه‌ى سودانى تێپه‌ڕێنرێت، تا وه‌كۆ به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى ته‌واو ده‌كات، وره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌پۆستى وه‌زاره‌تى دارایى بۆ پێكهاته‌ى كورد بێت، كه‌كورد چوار وه‌زاره‌تیان به‌به‌ركه‌وتووه‌ وهه‌ر یه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌شیان تێدایه‌.