دیجتال میدیای سپێده
د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "پڕۆژەی دانانی کامێرای (پۆینت تو پۆینت)، سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە و لە سلێمانی دانراوە و لە هەولێریش دەستی پێکردووە و لە دهۆک و هەڵەبجەش دادەنرێت.
گوتیشی کامێرای (پۆینت تو پۆینت)، تەنیا لە ڕێگا خێراکان دادەنرێت و مەبەستیش لە دانانی ئەو کامێرایانە، سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاوڵاتیانی ههرێمی کوردستانە، نەک کۆکردنەوەی پارە.