دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی تەندروستیی کینیا رایگەیاند لە شەش ناوچەی وڵاتەکەدا حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمار کراون.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن وەزارەتی تەندوستیی کینیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە، یەکێک لەو شەش ناوچەیە نایبرۆبی پایتەختە و نزیکەی ٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سەرتاسەری وڵاتەكهدا تۆمار کراون.
کۆلێرا نەخۆشییەکە هۆکارەکەی بۆ بەکتریای "ڤێبریۆ" دەگەڕێتەوە و لە رێگهی خۆراک و ئاوەوە دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی سکچوونی توند و لەدەستدانی ئاو لە لەشدا. ئەگەر چارەسەری نەخۆشییەکە نەکرێت ئەگەری هەیە کوشندە بێت.
بەهۆی نەبوونی ئاوی پاک بەپێی پێویست و نەبوونی چارەسەری پزیشکی بە شێوەیەکی کاریگەر، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکان و مردن لە كینیا بەرزە.