نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكان رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 66 سەنت بەرێژەی 1.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە. هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكان 75 سەنت بەرێژەی 1.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.92 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە بەرزبوونەوەی نەوت لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە.