به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌وڵه‌كان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی كوردستانی له به‌غدا به‌رده‌وامه، چونكه بوونی ئه‌و هاوپه‌یمانییه بۆ كورد زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا یه‌كڕیز بین."
به‌یار تاهیر دۆسكی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی كوتلەکانی كورد له به‌غدا هاوپه‌یمانییه‌ك پێک بێنن و ببنه یه‌ك هاوپه‌یمان و یه‌كێتی و پارتی زۆر له یه‌ك نزیكن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش 15 په‌رله‌مانتارن، فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كورد به‌جیا هاوپه‌یمانییه‌كیان پێك هێناوه، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو كوتلەکانی كورد ببنه یه‌ك هاوپه‌یمان."
به‌یار تاهیر دۆسكی گوتیشی: "بوونی ئه‌و هاوپه‌یمانییه زۆر گرنگیی بۆ كورد هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له به‌غدا یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كڕیز بن، چونكه به یه‌كڕیزی ده‌توانن ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد به‌ده‌ست بێنن."
بڵند ئیبراهیم