دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو راگهیاند: گەلی ئێمە لەمانگی مەولوددا بەگەرموگوڕییەوە خۆشەویستیان بۆ سەروەرمان نوێ کردەوەو ئەم مانگە مانگی گەرموگوڕی موسڵمانان بوو بۆ خۆڕازاندنەوە بەڕەوشتە باڵاکانی سەروەرمان. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢١/١٠/٢٠٢٢، سەردانی دەڤەری گەرمیانی کردو لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنەکانی سنوری مەڵبەندی چواری یەکگرتووی ئیسلامیی کۆبویەوەو ڕایگەیاند: گەلی ئێمە لەمانگی مەولوددا بەگەرموگوڕییەوە خۆشەویستیان بۆ سەروەرمان نوێ کردەوەو ئەم مانگە مانگی گەرموگوڕی موسڵمانان بوو بۆ خۆڕازاندنەوە بەڕەوشتە باڵاکانی سەروەرمان. هەروەها وتیشی: گەلی ئێمە مێژووەکەی پڕە لەسەروەری و خۆشەویستی پێغەمبەر و هەڵکەوتووەکان و ئەم گەلە هەموومان لە قوتابخانەکەی پێغەمبەرمان دەرچوین و پەروەردەبووین، ئەوانەی لەهەموو ڕەهەندەکانی حکومڕانی شکستیان هێناوە دەیانەوێت ڕەوشتە باڵاکانی لەدەست بدات، بەڵام ئەوە خەیاڵەو نایەتەدی و ڕۆژبەڕۆژ گەلی موسڵمانی ئێمە گەرموگوڕتر دەبێت. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا پرۆژەی یەکگرتوو پرۆژەی هەڵسانەوەی تاکی کوردی و کەسایەتی کوردیە، پرۆژەی پێگەیاندنی تاک و خێزان و کۆمەڵگەیە، یەکگرتوو پێویستیی کۆمەڵگەی کوردییە. ئەمینداری گشتی یەکگرتوو وتیشی بارودۆخی ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت ، بەڵام بەداخەوە لایەنە دەسەڵاتدارەکان هەر سەرقاڵی ململانێی ناشەرعیانەو یەکتر شکاندن و زۆر بێباکانە مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتیمانیەکان دەکەن و هاوڵاتیانیان تووشی نائومێدی کردووە. ناعەدالەتی و قۆرغکاری و گەندەڵی بۆتە سیمای دەسەڵاتی کوردی و یەکگرتوو خۆی بە بەرپرس دەزانێت بەرگری لە ڕەوشت و دینی گەلی خۆی بکات و ناتوانێ خۆی بێدەنگ بکات چونکە قەیرانی سیاسی و قەیرانی ئیداری لە هەرێم لە ئاستێکی بەرزدایە