له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عێراق ، له‌باره‌ی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه له لێدوانیكدا ئاشكرایكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی كازمی له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ستاوه به ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و96 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بێ هیچ پشتیوانییه‌كی یاسایی، سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردوه‌و رۆژی 25-10-2022 رۆژی سكاڵاكهمانه له دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عێراق .
وتیشی، سكاڵاكه پێشتر له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای فیدراڵیی عێراقه‌وه دواخرابوو؛ بڕیاربوو رۆژی 3-10-2022 واده‌ی دانیشتنه‌كه بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی به‌غدا، ده‌بووایه هه‌موو مانگێك حكومه‌تی ناوه‌ند 200 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی بناردایه، به‌ڵام به‌غدا له ساڵی 2022دا ته‌نیا دووجار پاره‌كه‌ی ناردووه.