هەرسێ ڕێکخراوەکان ی (ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان لقی ئامادەییەکانی هەڵەبجە ، ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکان لقی هەڵەبجە ، دەستەی مامۆستایانی یەکگرتوو لە هەڵەبجە) لهسهر پێشکەشکردنی سمینار لهلایهن ڕێكخراوێك لەسەر یەکسانی جێندەر لە هەڵبجە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە ڕادەگەیەنین کە ئەو تۆوە پووچە غەریبانە لە نێو هەرێمی ئێمەدا سەوز نابن
دهقی بڵاوكراوهكه:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان:
-بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە
- بەڕێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی - پارێزگای هەڵەبجە
- ڕای گشتی
لە کاتێکدا هەمووان بە جۆش و خرۆشەوە سەرقاڵی بەرز ڕاگرتنی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری نازدارین (د.خ)، بەداخەوە لەم مانگە پیرۆزەدا و لە نێو حەرەمی پیرۆزی چەند خوێندنگایەک بە ناوی (هۆشیاری تەندروستیی هەرزەکارانە و پرسی جێندەری) چەند سیمینارێک پێشکەشکراوە و لە یەکێک لەو خوێندگایانەدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕۆژی 40 خولەک لە کاتی قوتابیان و وانەی مامۆستایان تەرخان کراوە بۆ ئەو سیمینارانە، کە بەڵگە نەویستە ئامانجی ئەو سیمینارانە بۆ لێدانە لە هەموو بەها بەرزەکان و داب و نەریتە بەرزە کۆمەڵایەتییەکان و دژە بە بیر و باوەڕی قوتابیان، ئەم هەنگاوە ناڕەزایەتی زۆری دایکان و باوکان و قوتابیانی لێ کەوتووەتەوە، ئێمەش وەک هەرسێ ڕێکخراو بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕوانینە ئەو هەنگاوە و چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی پێویستی لایەنە پەیوەندیدار و بەرپرسیارەکانین لەم هەنگاوە نادروستە، کە جێی سەرنج و پرسیارە و دەرگا بۆ ئەم ڕێکخراو و گروپانە هەمیشە لەسەر پشتە! بۆ ئەو ڕێکخراوانەش کە هەڵگری خەمی ڕاستەقینەی قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندنن بە پاساوی یاسا و ڕێنمایی ڕێگری لە چالاکییەکانمانن، تەنانەت بۆ پاککردنەوەی خوێندنگاکانیش!لە کۆتاییدا بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە ئەو تۆوە پووچە غەریبانە لە نێو هەرێمی ئێمەدا سەوز نابن، وە ئێمەش بێ دەنگ نابین لەم هەنگاوانە و چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدارین، لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی پڕۆژەی گوماناوی لەم جۆرەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ قوتابیان و خانەوادە و مامۆستایان وەڵامی توندمان دەبێت و ڕێگە نادەین...
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان - لقی ئامادەییەکانی هەڵەبجە
ڕێکخراوی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی - لقی هەڵەبجە
دەستەی مامۆستایانی یەکگرتوو - هەڵەبجە