ئهمینداری گشتی یهكگرتوو لهیادی دامهزراندنی خوشكانی یهكگرتوو، له شاری كهلار لهگهڵ بهشێك له خوشكانی یهكگرتوو كۆبوویهوه و ڕایگهیاند، خێزانی تەندروست بنەمای کۆمەڵگەی گەشەسەندووە کە خوشکان ڕۆڵی بنەڕەتی تێدادەبینن ئەمڕۆ شەممە ٢٢/١٠/٢٠٢٢، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ئامادەبوونی شاندێک لەگەڵ بەشێک لە خوشکانی یەکگرتوو لە کەلار کۆبویەوەو پیرۆزبایی بۆنەی ٢٦/١٠ەوە کە یادی خوشکانی یەکگرتووە ئاڕاستەکردن و ڕایگەیاند: خوشکان لەکاروانی یەکگرتوودا ڕۆڵی بنچینەی و کاریگەریان هەیە و تێکۆشانیان جێگای پێزانین و دەسخۆشیە و خوشکان ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لەپێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیارو بەئاگا بۆ گەل و نیشتیمان ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی لەوەکرد ئەو هێرشە چەواشەکاری و لادانەی کە کاری بۆ دەکرێ لەسەر لادانی خێزان لە بەها باڵاکان خوشکان دەتوانن بە پەیامدارانە ڕوبەڕوی ببنەوە، خێزانی تەندروست بنەمای کۆمەڵگەی گەشەسەندووە کە خوشکان ڕۆڵی بنەڕەتی تێدادەبینن ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بە مانگی مەولود کرد و رایگەیاند مەولودی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت لەناو گەلی ئێمە مانای خۆشەویستی و وەفاداریە بۆ ئەو سەروەرە، و خۆشویستنی پێغەمبەر بەشێکە لەدین و یادکردنەوە بۆ خۆشەویستیە