سۆماڵ لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی رێککەوتنی واژووکرد بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سۆماڵ لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی بواری گەڕان بەدوای نەوتدا کۆستڵاین ئێکسپلۆرەیشن رێککەوتنی واژووکرد بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا لە حەوت بلۆکی دەریای کراوەدا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئامانج ئەوەیە رۆژانە لەهەر ناوچەیەک کە پشکنینی بۆ دەکرێت، ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەربهێندرێت.

سەرکۆماری سۆماڵ، حەسەن شێخ مەحموود ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنەکە کراوەیە بەرووی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتییدا و لە نزیکترین کاتدا دەست بە یەکەمین پشکنین دەکەن.

لە وڵاتانی وەک ئەسیوبیا، ئۆگەندا، مۆزەمبیق، کینیا و تانزانیا لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا، بڕێکی زۆر یەدەگی نەوت و غازی سرووشتیی هەیە.

لە پاش سەرهەڵدانی قەیرانی وزە لە ئەورووپا، گرنگییدان بەو ناوچانە لە رووی گەڕان بە دوای نەوت و دروستکردنی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتدا زیادی کردووە.