دیجیتال میدیای سپێده
له ئه‌ڵمانیا رێپێوانی پشتگیری له‌و خۆپیشاندانانه‌ى كه لە دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی ئێرانیان گرتووه‌ته‌وه، بەڕێوەچوو.
نزیكه‌ى ٨٠ هه‌زار کەس له‌سه‌ر بانگهێشتى دەستپێشخەری "Women Life Freedom Kollektiv" له به‌رده‌م مۆنۆمێنتى سه‌ركه‌وتن له شارى به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى ئێران پرۆتێستۆى رژێمى ئێرانیان كرد.
ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك له وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپا و شاره جیاوازه‌كانى ئه‌ڵمانیا به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد و دروشمیان له دژى ده‌سه‌ڵاتى ئێران گوته‌وه.
هاوكات وێنه‌ى مه‌هسا ئه‌مینى و ئه‌و كه‌سانه به‌رزكرایه‌وه كه له خۆپیشاندانه‌كانى ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژی ١٣ی ئەیلوول، پۆلیسی ئیرشادی تاران بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی جلوبەرگی ئیسلامی" مەهسا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵی دەستگیرکرد، دوای دەستگیرکردنیشی رەوشی تەندروستی ئەمینی تێکچوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، لە کۆتاییدا، رۆژی ١٦ی ئەیلوول لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مەهسا ئەمینی رۆژی ١٧ی ئەیلوول لە شارۆچکەی سەقز بە خاک سپێردرا و دوای رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەش خۆپیشاندان دروستبوو کە لە ماوەیەکی کەمدا شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.
کەناڵی فەرمی ئێران لە ٢٤ی ئەیلوول، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان ٤١ کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیشیان لەنێودا بووە.
هەرچەند باس لەوە دەکرێت کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هەزاران کەس دەستگیر کراون، بەڵام دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئێران ژمارەی دەستگیرکراوان ئاشکرا ناکات و باس لەوەیش دەکرێت چەندین کەسیش ئازاد کراون.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران (HRANA)، لە نێوان ١١ی ئەیلوول تا ١٤ی تشرینی یەکەم ٢٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣٢ کەسیان منداڵ و ٢٦یان کارمەندی ئاسایشن.