دیجیتاڵ میدیای سپێدە
لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان ڕایگەیاند: دوای بڵاو بونەوەی هەواڵی وتنەوەی کۆڕو سیمیناری نەشیاو بەئەخلاق وپەروەردەی ئیسلامیانەی جگەرگۆشەکانمان وەک هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی دونیایی و قیامەتی هەرلەیەکەم ساتەوە لەخەمی چارەسەرکردنی ئەوکێشەیەدابوین.
لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحیمد حمەفرج بەرپرسی لق لیژنەی زانایان سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کردو دانیشتنێکیان سازکرد بەئامادەبونی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجەو هەردووجێگرەکانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی .
ئاماژەی بەوەشكرد: هەستاین بە کۆکردنەوەی کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فتوای و بەرپرس وکارگێڕی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامان و مامۆستایانی دەستەی ڕاوێژکاری و کۆ کردنەوەی زانیاری ڕاست ودروست لەسەر ئەوکارە.
ئەوەشی خستە ڕوو: لەدانیشتنەکەدا لیژنەیەکیان پێک هێنا کەسەردانی لایەنی پەیوەندیدارو بەرپرسانی حکومی و ئیداری بکەن بۆ ڕێگری کردن لەو جۆرە کارانەی کە نامۆن بە ئەخلاق و ڕەوشتی گەلی کوردی موسڵمان .
ئاماژەیان بەوەشكرد: زانایان بەوردی باسیان لەمەترسی ئەو جۆرە چالاکیانەکرد کەلەناو ناوەندەکانی زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگاکاندا ئەنجام ئەدرێن و داوایان کرد کەچیدی کاری لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە .
لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان جەختی لەوشكردەوە: لەلایەن خۆشیانەوە لایەنی پەیوەندیدار ڕایان گەیاند کەئێمەیش بەهیچ جۆرێ لەگەڵ ئەوجۆرە چالاکیانەدانین و ڕێک کەوتن لەسەرئەوەی چیتر دووبارەنەکرێنەوە .
ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆیە جێی خۆیەتی زۆر سوپاسی هەمو ئەو کەسایەتی و لایەنانە بکەین کە هەوڵیان داوە بۆ ڕێگری کردن لە بڵاو کردنەوەی ئەو بەرنامەو فکرانەی کەنامۆن بە گەلی کوردی موسڵمان ، خوای گەورە پاداشتی خێری هەمولایەک بداتەوە