خەڵك- یانەی نەورۆز بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی زاخۆی بردەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە، هەردوو تیپی نەورۆز و زاخۆ لە یاریگای زاخۆ و لە یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق، ڕووبەڕووی یەك بوونەوە. یانەی نەورۆز بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە كە لەلایەن یاریزانان محەمەد باقر لە خولەكی 58 و كلاودیۆ ئۆڵیڤێرا لە خولەكی 60 تۆماركران. بەو بردنەوەیە، یانەی نەورۆز خاڵەكانی گەیشتە نۆ خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە، یانەی زاخۆش بە تەنیا سێ خاڵ لە پلەی پانزەیەمدا ماوەتەوە. لە یاریی دووەمد، یانەی كەرخ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی قاسمی میوانی بردەوە.
The post نەورۆز لە زاخۆی بردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.