نوێنه‌ری تایبه‌تی سۆماڵ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان سه‌رنجی بۆ زیادبوونی قه‌یرانی مرۆیی له سۆماڵ راكێشا‌و ئاشكراى كرد كه وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س.
جه‌یمس سوان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ یان په‌لاماره‌كانی رێكخراوی ئه‌لشه‌باب دایه وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س، داوای له رێكخراوه‌كه كرد رێگه به گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بدات.
سوان راشیگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س له وڵاتانی قۆچی ئه‌فریقا رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بوونه‌ته‌وه و به‌م هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان منداڵن. سۆماڵ رووبه‌ڕووی به‌رفراوانترین دۆخی وشكه‌ساڵی له مێژوویی‌دا بووه‌ته‌وه، به‌رفراوانترین دۆخی وشكهساڵیهكهش له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقادا ده‌گوزه‌رێت كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی ملیۆنان كه‌س، حكوومه‌تی سۆماڵ له 23ی تشرینی دووه‌می 2021دا به‌هۆی زیادبوونی وشكه‌ساڵییه‌وه "باری نائاسایی"ی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا راگه‌یاندبوو.