وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: پشتیوانى له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ین

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پشتیوانى له‌عێراق ده‌كه‌ین وپشتیشى به‌رناده‌ین وده‌مانه‌وێ ئه‌م وڵاته‌ ببێته‌ سه‌نته‌رێك بۆ سه‌قامگیرى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست وواشنتۆن به‌غدا به‌شه‌ریكى ستراتیجى خۆى ده‌زانێت.

جینیڤه‌ر گاڤیتۆ، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات عێراق بكاته‌ سه‌نته‌رێك بۆ سه‌قامگیرى له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست.

گاڤیتۆ گوتیشى: به‌هه‌ڵه‌داچوون ئه‌وانه‌ى وایان ده‌زانى دواى كشانه‌وه‌مان له‌ئه‌فغانستانن خۆمان له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست وعێراقیش ده‌كشێنێنه‌وه‌، وگوتى: ئه‌جێندایه‌كى تموحدارمان له‌عێراق هه‌یه‌، وبه‌غدا به‌شه‌ریكى ستراتیجى واشنتۆن ده‌زانین.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: په‌یوه‌ندى نێوان به‌غدا و واشنتۆن زیاتر گرنگى پێده‌ده‌ین وده‌مانه‌وێ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێى عێراقى دا هه‌بێت، وله‌ته‌واوى بواره‌كاندا پشتیوانى له‌عێراق ده‌كه‌ین.