وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: داهاتى مانگى رابردووى فرۆشتنى نه‌وت نزیكه‌ى 9 ملیار دۆلار بووه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه‌ داهاتى مانگى رابردووى فرۆشتنى نه‌وت نزیكه‌ى 9 ملیار دۆلار بووه‌.


به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى، وه‌زاره‌تى نه‌وت رایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌پێى ئامارى كۆتایى كۆمپانیاى سۆمۆ، مانگى رابردوو 98 ملیۆن و 765 هه‌زار و 153 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌.


وه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه‌، كه‌ داهاتى فرۆشتنى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ى مانگى رابردوو بریتى بووه‌ له‌ (8) ملیار و (845) ملیۆن و (411) هه‌زار دۆلار.


وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راشیگه‌یاند كه‌ نرخى تێكڕاى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت مانگى رابردوو به‌ (89) دۆلار و (560) سه‌نت فرۆشراوه‌.


زیاتر رایگه‌یاندوه‌ كه‌ زیاد له‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌رێى بۆڕییه‌وه‌، ئه‌وا بڕى زیاده‌ش به‌ شێوه‌ى كارگۆ فرۆشراوه‌ به‌ نرخى به‌رز كه‌ داهاته‌كه‌ى (138) ملیۆن دۆلار بووه‌.