سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك– بەشی هەواڵ بەچاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٠/٣/٢٧، دەستپێشخەری بەرگری نیشتمان بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا. سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتی دەكاتەوە:”بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵنگارییە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵە فەڕمی و كۆمەڵایەتییەكانە، هەروەها پەیبردن بە قەبارەی ئەو ئاڵنگارییە و سنوورداری تواناكان و […]