ديجیتال میدیای سپێده
دواى كۆتایی هاتنى هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، پێشبینى ده‌كرێ سیناریۆى كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له هى سودانیش دوباره ببێته‌وه.
د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به سپێده‌ى راگه‌یاند: سه‌دڕ ساڵێك چاودێرى حكومه‌تى تازه ده‌كات ئه‌گه‌ر ره‌فتاره‌كانى هاوشێوه‌ى كابینه‌ى رابردوو بێت، به هه‌مان شێوه گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى دوباره ببێته‌وه، ئه‌وكاته پێشبینى ده‌كه‌م شه‌قام توڕه ببێته‌وه‌و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كابینه‌كه بكرێته‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌ین سیناریۆى كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى دوباره ببێته‌وه، چونكه میلیشیا باڵاده‌سته به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌دا.