خەندان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی دو تیرۆرستی له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین راگهیاندو ئاشكراشیده‌كات، "هه‌ردوكیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون".
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، تیمه‌كانی هه‌واڵگری به‌هاوكاری فه‌وجی نه‌وتی بێجی و ئاژانسی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیرۆرستێكی داواكراویان به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌گوندی بنجه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی ناوه به‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش هه‌بوه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ رونیشیكردۆته‌وه، "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی ناوه به‌وه‌ی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش هه‌بوه".
ئهوهشیخستۆتهرو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیمێكی باڵا تۆمه‌تبارێكیان له‌قه‌زای بێجی سه‌ر به‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركردوه، كه داواكراوه به‌پێی ماده‌ی 432، ده‌ستیشی له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بوه.
سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون
وەزارەتی ناوخۆ وتوشیەتی کە سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون.