دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، كاترین كۆڵۆنا به پێویستی زانی رووسیا سه‌رله‌نوێ چاو به بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریی له رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌دا بخشێنێته‌وه.
كاترین كۆڵۆنا له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه رووسیا له‌رێگه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شدارییكردن له رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه، "قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تیی خۆراكی گه‌یاندووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیدارتر كه به هێرش و دوژمنكاری بۆ سه‌ر ئۆكراینا بووه هۆكاری".
كۆڵۆنا رایگه‌یاندووه: "پێویسته (رووسیا) سه‌رله‌نوێ چاو به‌م بڕیاره‌یدا بخشێنێته‌وه كه ده‌ره‌نجامی جددیی ده‌بێت".
دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاویكرده‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه له ئۆكرایناوه هه‌ڵده‌په‌سێرن و چیتر گره‌نتی ئاسایشی ئه‌و كه‌شتییه مه‌ده‌نییانه ناكه‌ن كه به رێڕه‌وه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕن. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كرابوو، ئۆكراینا ئه‌و رێڕه‌وه مرۆییه‌ی كه له پێناو ده‌ربازكردنی دانه‌وێڵه‌دا درووستكراوه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و ژێرخانی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگیی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه.
رێككه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه كه ئامانج لێی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تیی خۆراك بوو، به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نقه‌ره له ٢٢ی ته‌مووزدا له ئیستانبوڵ به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌نێوان ئۆكراینا، رووسیا، توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا واژوو كرابوو.