چین دووەم یەکەی تاقیگەی رەوانەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان کرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-10-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

چین دووەم یەکەی تاقیگەی رەوانەی ئەو وێستگەیەی بۆشایی ئاسمان کرد کە لە خولگەی زەویدا دروستی کردووە.

فەرمانگەی بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی چین (CMSA) بڵاوی کردەوە، یەکەی تاقیگەی "Mıngtien" لە رێگای مووشەکی "Long March 5B" هەڵگرەوە لە لە بنکەی ئاراستەکردنی مانگی دەستکردی ڤینچانگ لە دوورگەی هاینان-ەوە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە.

دوای رەوانەکردنی چاوەڕوان دەکرێت یەکەکە بگات بە خولگەی نەوی زەوی و دواتر بە وێستگەی بۆشایی ئاسمانەوە گرێ بدرێت.

یەکەی تاقیگەی "Mıngtien" کە ناوەکەی بە زمانی چینی بە واتای "بیرکردنەوە لە ئاسمانەکان" دێت، بە کڵاوی یەکەی "Tienhı" (گونجانی ئاسمانی)یەوە دەبەسترێتەوە. ئەم یەکەیە لەگەڵ کڵاوەی یەکە و یەکە تاقیگەییەکانی دیکە بنچینەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی چین پێک دەهێنن.

Mıngtien کە لەلایەن ئەکادیمیای تەکنەلۆجیای گەشتی بۆشایی ئاسمانی شانهگای-یەوە پێش خراوە، ١٧،٩ مەتر درێژە، تیرەکەیشی ٤،٢ مەترە و کێشیشی ٢٣ تۆنە.