بەھۆی پەتای کۆلیراوە لە مالاوی 183 کەس گیانیان لەدەستداوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری تەندروستیی مالاوی، خومبیز شێبوندا رایگەیاند کە لە میانی ھەشت مانگدا، ١٨٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتای کۆلێراوە لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

خومبیز شێبوندا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی ئاداری رابردووە تا ئێستا، ١٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی نەخۆشی کۆلێراوە و شەش ھەزار و ٥٦ حاڵەتی تووشبوونیش بە نەخۆشییەکە لە مالاوی تۆمارکراون.

راشیگەیاندووە کە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە مالاوی روو لە زیادبوونە.