ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست پێشخەریەکی نەوعی بوێرانەیە

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە   ئەمینداری گشتی بۆ فراكسۆنی یەكگرتوو : ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم وسوپاسی خۆڕاگری وئەدائی جوانیان ئەکەم   ئەمرۆ سێشەممە 1-11-2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بۆ دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەمڕۆ بەسوپاسەوە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، من ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم وسوپاسی خۆڕاگری وئەدائی جوانیان ئەکەم ، ئەمەش دەست پێشخەریەکی نەوعی بوێرانەیەو داوای سەرکەوتن وبەردەوامیان بۆ ئەکەم .