دیجیتاڵ میدیای سپێده
ده‌زگای لوتكه تایبه‌ت به كۆچبه‌ران بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ ته‌رمی 19 له‌و كۆچبه‌رانه دۆزرایه‌وه، كه دوێنێ یه‌خته‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ژێر ئاو كه‌وتبوو.
ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت پێی ڕاگه‌یاندوون له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كان بۆ ڕووداوی نقومبوونی یه‌خته‌كه‌ی دوێنێ، ده‌ركه‌وتوه كه 19 ته‌رم له كه‌ناری كاریستۆس دۆزراونه‌ته‌وه و پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دواى ته‌رمه‌كانى دیكه و ئه‌و ته‌رمانه‌شى كه دۆزراونه‌ته‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كاریستۆس، به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى ده‌زگاى لوتكه پیاوێك به زیندوویی له ده‌ریادا دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه تا ئێستا12 كه‌سى دیكه‌ى نێو یه‌خته‌كه ڕزگاركراون.
له لایه‌كى دیكه‌وه ڕه‌نج پشده‌رى رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى بوارى كۆچبه‌ران له یۆنان، ناو و ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌ناو یه‌خته‌كه‌ى نوقمبوه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دابوون: ڕه‌نج پشده‌رى له فه‌یسبووكى خۆى نوسیویه‌تى، زریان ئه‌مینی كه خه‌ڵكی شارى سه‌رده‌شته تا ئێستا بێسه‌روشوێنه، یوسف سه‌میع كه‌خه‌ڵكی هه‌ولیره بێسه‌روشوێنه ، عبدالرحمن حه‌مید فقی كه‌خه‌لكی رانیه‌یه بێسه‌روشوێنه، ئارام ئاسو كه‌خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرونه بێسه‌روشوێنه، فرزاد عزیزی خه‌ڵكی كه مه‌ریوانه زیندووه، كاوه عزیزی كه‌خه‌ڵكی مه‌ریوانه زیندوه، هه‌وه‌ها ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك كوردی دیكه‌ش له‌ناو یه‌خته‌كه‌دا هه‌بوون به‌ڵام ناو ناونیشانیان دیار نییه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه به زیندووى دۆزراونه‌ته‌وه ماوه‌ی 30 كاتژمێر مه‌له‌یان كردوه تا گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی یۆنان، له‌ناوچه‌ی ئیڤاران و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌دان.