دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بە رێگەی دەریای رەش، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
کاترین کۆلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر ئەو هەواڵە دەربڕیووە و رۆڵی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا لە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵە، بەرز نرخاندووە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێککەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە کە چەند رۆژێکی تر کۆتایی دێت، نوێ بکرێتەوە.