حكومه‌تى عێراق پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014ی جوتیارانى هه‌رێم نارد

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دواى به‌دواداچوون و فشاره‌كانى د.موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو له‌ به‌غدا دواجار حكومه‌تى عێراق پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى بۆ ساڵى 2014 نارده‌ هه‌رێم كه‌ وه‌ك قه‌رز لاى حكومه‌تى عێراق مابوویه‌وه‌ و جوتیاران چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئاشكرای كرد، پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014ی جوتیاران كه‌ 37 ملیار دیناره‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

نه‌وزاد كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كرێت و دوای ته‌واوبوونی شایسته‌كانی 2014، شایسته‌ی 2015 و پاشان 2016شی به‌دوادا دێت، هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی و كارگێڕی و دارایی نه‌ماوه‌ بۆئه‌وه‌ی خه‌رج نه‌كرێت.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا د. موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو چه‌ندین جار له‌سه‌ر داواى جوتیارانى هه‌رێم سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى بازارگانى عێراقى كردووه‌ و فشارى به‌رده‌وامى كردووه‌ بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى قه‌رزى جوتیارانى ساڵانى 2014 و 2015 و 2016 كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌و پاره‌یه‌ ڕاگیرابوو.