دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بەرزنرخاندو بەداكۆكی كارو فیداكار لە مافەكانی هاوڵاتیان وەسف كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 3-11-2022، بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی لە هەولێر لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنەکانی سنوری مەڵبەندی دووى ههولێر کۆبویەوە.
لەوتەیەكدا بۆ ئامادەبوان ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سوپاسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی كرد كەلەمانگی مەولوددا بەگەرموگوڕییەوە پەیمانی خۆشەویستیان بۆ سەروەرمان نوێکردەوە، كه ئەم مانگە مانگی گەرموگوڕی موسڵمانان بوو لە هەموو كوردستان وە بەتایبەت لەشاری هەولێر.
هەروەها ئهمینداری گشتیی یهكگرتوو ستایشی ڕۆڵی رێكخستنەكانی یەكگرتووی كردو ڕایگەیاند: کاروانی یەکگرتوو ڕۆڵی بنچینەو کاریگەریان هەیە و تێکۆشانیان جێگای پێزانین و دەستخۆشییە، هەمووان بەیەكەوە بە خوشکان و برایان و پێشەنگانی رەوتی میانەڕەویی و گەنجان ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لەپێگەیاندن و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیارو بەئاگا بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتیمان.
مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین ڕۆڵی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بەرزنرخاندو بەداكۆكی كاروفیداكارلە مافەكانی هاوڵاتیان وەسف كرد، كە جێگای شانازی ئێمەو هەموو لایەك بوون.