دیجیتاڵ میدیای سپێدە
لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆ سەر بازاڕێکی ویلایەتی بینو کە ناو بە ناو دەبێتە گۆڕەپانی پێکدادانی نێوان فولانییەکان کە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن لەگەڵ هەندێک هۆزی دیکەدا کە بژێویان لەسەر کشتوکاڵە، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسی ناوچەی گومان، مایک ئوباح لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە سێی تشرینی دووەمدا، ئەندامانی هۆزی فولانی هاتوونەتە بازاڕی ناوچەی گوما و تەقەیان بە نێو خەڵکیدا کردووە.
ئوباح باسی لەوە کرد لەو هێرشەدا، 18 کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و منداڵیان لەنێودایە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
هەروەها ئوباح باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە و رایگەیاند 'ئەگەر هێزە ئەمنییەکان لە کاتی خۆیدا فریانەکەوتبان لە ئێستادا ژمارەی کوژراوان زیاتر دەبوو".