خەڵک- کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئەمشەو تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگەی دهۆک – فایدە گڕیگرت و تەقیەوە بەهۆیەوە ١٢ کەس برینداربوون. ھەیسەم بەربھاری، بەرپرسی تیمی فریاکەوتنی ١٢٢ لە دھۆک راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ١٢بریندار بەھۆی تەقینەوەی تانکەرەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. تانکەرەکە سووتەمەنی بارکردووە، بەڵام بەهۆی وەرگەڕانەوە گڕی گرتووە، دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهانایەوە دەچن و ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو ١٢ کەسە برینداربوون.
The post لە دهۆک تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕی گرت و ١٢ کەس برینداربوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.