دیجیتال میدیای سپێده
هێرشى چهكداریى بۆسه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى پاكستان، عیمران خان له سه‌رتاسه‌رى ئه‌و وڵاته پرۆتێستۆ كرا.
نارهزایهتییهكانى پارتى بزووتنه‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى پاكستان كه عیمران خان سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، له دوێنێوه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مڕۆش درێژه‌ى هه‌بوو.
ژماره‌یه‌كى زۆرى لە لایه‌نگرى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان له چواریانى ئازادى شارى لاهور كۆبوونه‌وه و دروشمیان له دژى سوپاى پاكستان گوته‌وه.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكرده‌وه و تێدا پشتیوانى خۆیان بۆ عیمران خان دووپاتكرده‌وه.
سكرتێرى گشتى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان، ئه‌سه‌د عومه‌ر وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه عیمران خان هێڵى سوورى هه‌یه و ئه‌و هێڵانەش به‌زێندراون بۆیه لایه‌نگرانى ناتوانن بێ ده‌نگ بن.
لەلایەکی دیکەش جێگرى سه‌رۆكى پارتى دادپه‌روه‌رى پاكستان و وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى پاكستان، شاه مه‌حموود قوره‌یشى رایگه‌یاند كه تا ئێستا پۆلیس راپۆرتى زانیارى سه‌ره‌تایى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ٣ى تشرینى یه‌كه‌م ئاماده نه‌كردووه و به‌شێكى به‌رپرسانیش دهستهوهستاونن لەسەر ئەم پرسە.
خۆپیشاندانه‌كان له شاره‌كانى ئیسلام‌ئاباد، كه‌راچى، پیشاوه‌ر و ژماره‌یه‌ك شارى دیكه به‌رده‌وام بوون.
له ئاكامى هێرشێكى چه‌كداریدا له ٣ى تشرینى یه‌كه‌م له وه‌زیرئاباد بۆسه‌ر كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى عیمران خان، ناوبراو له هه‌ردوو قاچییه‌وه برینداربوو بوو.