دیجیتاڵ میدیای سپێده
بریاروابوو ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ خوێدنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى سێ پرۆژه یاسا كۆببێته‌وه، ئه‌وانیش (ڕه‌شنووسی یاسای خزمه‌تگوزاریی شارستانی فیدراڵی و ڕه‌شنووسی یاسای پاراستنی منداڵان و پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ)بوون، كه‌چى ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تگوزارى شارستانى و پاراستنى منداڵان كرد و پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێى دواخست.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه : ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای خزمه‌تگوزاریی شارستانی فیدراڵی ته‌واوكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه : ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ته‌واوكردووه له ڕه‌شنووسی یاسای پاراستنی منداڵان.
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، كه ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ڕه‌شنووسی یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێی دواخست بۆ خولی داهاتوو.