سودانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی بەغدای لە پۆستەکەی دوورخستەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی بەغدا لە بەڕێوەبردنی دەستەکە دوورخرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی بەغدا لەبەڕێوەبردنی دەستەکە.

راشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی ھەروەھا بڕیارداوە بە رەوانەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکانی کارگێریی تایبەت بەسەرپێچیەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھینانی بەغدا بۆ دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی، ئەوەیش بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاریی یاسایی پێویست.

لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.