دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی پێشوودا مۆبایلە نوێیەکەی لە جۆری "iphone 14" خستە بازاڕەکانی جیهانەوە بەهۆی چەند کێشەیەک لە مۆبایلەکەدا خواست لەسەر کڕینی لە لایەن هاوڵاتیانەوە کەم بۆتەوە.
وا بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە مۆبایلە لەمساڵدا سێ ملیۆن مۆبایل کەم بکاتەوە بەراورد بە بەرهەم هێنانی جۆرەکانی دیکە.