دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكانی تێسلا و سپه‌یس ئێكس، ئێڵن مه‌سك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری كڕی، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌دا 90ـی كارمه‌نده‌كانی تۆڕه‌كه‌ی له هیندستان له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ستره‌یتس تایمز، تویته‌ر كه زیاتر له 200 كارمه‌ندی هه‌یه له هیندستان، به‌شێكی زۆریانی له كاره‌كانیان ده‌ركردووه.
له ئۆفیسه‌كانی نیوده‌لهی، مومبای و بێنگاڵورو له‌سه‌دا 90ـی كارمه‌ندان له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه و له‌سه‌دا 70ـی ئه‌وانه له تیمی ته‌كنیكی بوون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی به بازاڕكردن، سیاسه‌تی گشتیی و په‌یوه‌ندییه‌كان ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند دوورخراونه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی تویته‌ر ئیمه‌یڵی بۆ كارمه‌ندانی تۆڕه‌كه ناردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پرۆسه‌ی دوورخستنه‌وه له كار له 4ـی تشرینی دووه‌مدا ده‌ست پێده‌كات.
له ئیمه‌یڵه‌كه‌دا باس له‌وه كرابوو كه دوورخستنهوهكان له كار بۆ درێژه‌دان به سه‌ركه‌وتنه‌كانی تویته‌ر پێویسته و تێیدا هاتبوو: "رۆژی هه‌ینی به قۆناغێكی قورس‌دا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كارمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان تێده‌په‌ڕین ئه‌وه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی تویته‌ر بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێگای درووست".