دیجیتال میدیای سپێده
هاووڵاتییانی كازاخستان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ بێ ڤیزه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان، ئایبه‌ك سمادیارۆڤ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، ئاشكرایكرد بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتییانی كازاخستان ده‌توانن هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك بێ ڤیزه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ئایبه‌ك سمادیارۆڤ رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی ئێران بڕیاریداوه له ١١ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ه‌وه له پێناو په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، هاووڵاتییانی كازاخستان بتوانن بێ ڤیزه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن. هاووڵاتییانمان ده‌توانن تا ١٤ رۆژ بێ ڤیزه له ئێران بمێننه‌وه".
له مانگی ته‌مووزدا كازاخستان تاكلایه‌نه بڕیاریدابوو هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ك له ئێران، چین و هیندستان بتوانن بێ ڤیزه بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ گه‌شت بۆ وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.