ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌گاته‌ هه‌شت ملیار كه‌س

دوایین نوێکردنەوە 2022-11-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌گاته‌ هه‌شت ملیار كه‌س.

ناتالیا كانم، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، 15ی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان به‌ فه‌رمی ده‌گاته‌ هه‌شت ملیار كه‌س، گه‌یشتنی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان به‌و ئاسته‌، ڕووداوێكی گرنگه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی.

وتیشی: "هه‌رچه‌نده‌ كه‌ مه‌رج نییه‌ ئه‌مه‌ ساتێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ئاهه‌نگ بگێڕن و پێیانخۆش بێت، چونكه‌ هه‌ندێك نیگه‌رانن له‌ قه‌ره‌باڵغبوونی جیهان و، كه‌می سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ ژیان، به‌ڵام ئێمه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی ده‌كه‌ین "نه‌ترسن" له‌و ژماره‌یه‌.