دیجیتال میدیای سپێده
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه و پێنج پرۆژه یاسا تاوتوێ بكات.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویكرده‌وه: ئه‌مرۆ كاتژمێر 12ى نیوه‌رۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنى پرۆژه یاساكانى، درێژكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونی گومرگی، باجی خۆراك، پرۆژه‌یاسای جه‌ژنی نیشتمانی عێراق، پرۆژه‌یاسای خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وخانه‌نشینی كاركه‌ر كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پرۆژه یاسایى سه‌ربازیكردنى زۆره‌ملێى له خۆ ناگرێت، كه‌پێشتر بریار بوو كۆبوونه‌وه له‌باره‌یه‌وه بكرێت.