دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی گەرمیان ڕایگهیاند: بەتۆمەتی بردنی هەژدە دەفتەر دۆلار تۆمەتبارێکمان دەستگیركردوهوه و دوای لێکۆڵینەوە دانی بهتاوانهكهیدا ناوه.
مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگهیاند: لەسەر سکاڵای سێ هاوڵاتی تۆمەتبارێک بەتۆمەتی بردنی هەژدە دەفتەر دۆلار (18) بەفێڵ کردن لەژێرناوی دراوی ئەلکترۆنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
ئاماژهی بهوهشكرد، تۆمەتبار لەدایکبووی 1996 و دانیشتووی ناحییەی ڕزگاریە دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە کە پارەی ئەو سێ هاوڵاتیەی بردوەو لەئێستادا مایە پوچ بوە.
ئهوهشی خستهڕوو، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 456 بەند کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامه.