دیجیتال میدیای سپێده
محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەسەر بودجە و نەوت و گاز رێکدەکەون و دواتر هەردوو پڕۆژەکە دەنێرنە پەرلەمان.
سودانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا جەختیکردەوە، دواى ئەوەى لەگەڵ شاندى هەرێم دەگەنە رێککەوتن لەسەر بودجە بەم نزیکانە پڕۆژەکە رەوانەى پەرلەمان دەکەن و لەسەر یاساى نەوت و گازیش دەگەنە رێککەوتن.
لەبارەى کوژرانى هاوڵاتییە ئەمەریکییەوە لەبەغدا، سودانى وتى لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى ئەو رووداوە، کاتى کوژرانى هاوڵاتییە ئەمریکییەکە جێگەى پرسیارە، بەتایبەت کە کەسێکى ناسراو بووە و ساڵانێکى زۆرە لەبەغدا نیشتەجێیە.
وتیشى هاوڵاتییە ئەمەریکییە کوژراوەکە كهسایهتییهكی دیار بووه، له رێكخراوێكی بههاناوهچوون و خێرخوازی كاری دهكرد "ههر كهسێك بیهوێت خۆی بهم حكومهته تاقیبكاتهوه، شكستدەهێنێت".