بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بنەماڵەی حەبیب مەجید نێرژی
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەرۆكی بەشی عەرەبی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانكۆی گەرمیان، دكتۆر (دلێر حەبیب مەجید)ـمان پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە دەزانین.
لە خودای گەوەرە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
2ـی 12ـی 2019