ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه كه كۆمارییه‌كان زۆرترین ئه‌گه‌ریان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ڕاستی خولی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا كۆنتڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دیموكراته‌كان بگرن، هه‌رچه‌نده پێده‌چێت ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره كه‌م بێت.
پارته‌كانی كۆماری و دیموكرات كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر 435 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 35 كورسی له 100 كورسی ئه‌نجومه‌نی پیران.
هه‌روه‌ها ئه‌و دوو حزبه كێبڕكێ له‌سه‌ر 36 پۆستی حاكمى ویلایه‌ته‌كان ده‌كه‌ن له كۆی 50 پۆستی حاكمى ویلایه‌ته‌كان.
به‌پێى جه‌زیره تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه، كۆمارییه‌كان به 199 كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشده‌كه‌ون، له‌كاتێكدا بۆ دیموكراته‌كان 178 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، له كاتێكدا ململانێكان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران زۆره، كه تا ئێستا دیموكراته‌كان 48 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش یه‌كسانییه‌كی كاتییه له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كاندا.